zagros news agency

ئەم نیشانانە هۆكارن بۆ كەمی كالیسیۆم لەلەشدا

كالیسیۆم بە بڕی ٪70 هەیە لە جەستەی هەر یەكێكماندا، ڕۆڵێكی زۆر باشی هەیە لە رێكخستنەوەی لێدانەكانی (دڵ) بەهێزكردنی (جومگە) و ماسولكەو ئێسكی لەشی مرۆڤەوە یارمەتی رێكخستنەوەی خوێن دەدات و دورمان دەخاتەوە لە سەكتەی دڵ، ئەگەر هاتو كالیسۆم لەشدا كەمبوو مرۆڤ توشی لاوازی ماسولكەكان و خەمۆكی و وشكبونەوەی پێست و چەند نەخۆشیەكی دیكە دەكات.

شارەزایان و پسپۆڕان ئاماژە بەوەدەكەن كە هەر كەسێك ئەم نیشانانەی هەبێت ئەوا كالیسۆم لەلەشیدا كەمە، لەوانەش:
1- سڕببوونی دەست، پێیەكان یاخود لێوەكان.
2- ئازار و ژانی ماسولكە.
3- بەگیروەستانی ماسولكە.
4- فێ ڵێهاتن.
5- ڕاتەكاندنی دەموچاو.
6- لاوازبوونی ماسولكە
7- سەرئێشەیەكی كەم.
8- خاوبوونەوەی لێدانی دڵ.
كەمی كالیسیۆم لەشی مرۆڤ كۆمەڵێك نیشانەی دەروونی بەدوایی خۆی دێنێـت لەوانەش:
1- بێتاقەتی.
2- شێواوی.
3- خەمۆكی
4- تووڕەیی.
5- وڕێنەكرد
هۆكارەكانی كەمی كالیسیۆم:
ژمارەیەك لە حاڵەتی تەندروستی هەن دەتوانن هۆكار بن بۆ ئەمە، هۆكارە باوە كانیش وەك لەكاركەوتنی گورچیلە، بەرزبووبەوەی ڕێژەی فۆسفات لە خوێندا، كەمی ئەلبومین. كەمی ڤیتامین D ، كەمی مەگنسیۆم.
◀ هەندێ نیشانەی دیكەی كەمی كالیسیۆم ئەمانە دەگرێتەوە:
*- توێكهەڵدانی نینۆك.
*- ڕەقبوونی تاڵە مووەكان.
*- قوتدان بە زەحمەت
*- وشكبوونەوەی پیست.
*. گۆڕێنی باری دەروونی
*- سڕبوونی لێوەكان.
.* خیزەخیزی سەر سنگ.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو خواردنەوەیەی مەترسی شێرپەنجەی قۆڵۆن زیاد دەکات

lana

وەزارەتی تەندروستی سێ مەرج بۆ ئەو پزیشکانە دادەنێت کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەرکارەکانیان

lana

ئەم حەوت خواردنەوەیە چارەسەری ترشەڵۆکی گەدە دەکەن

lana