ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئایا خواردنەوەی شەربەتی سەوزە لە بەیانیاندا تەندروستە؟

شەربەتی سەوزە یەکێکە لە باشترین بژاردە تەندروستەکان کە دەتوانرێت بۆ ژەمی بەیانیان بخورێتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی “Healthline” خواردنەوەی شەربەتی سەوزە لە بەیانیاندا تەندروستە بەو پێیەی تێکەڵەیەک لە سەوزە و میوەی تازەی تێدایە کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان کە وزە بە جەستە دەبەخشێت و تەندروستی بە شێوەیەکی گشتی باشتر دەکات.

پێکهاتەکانی:

پارچەیەک سپێناخ.

یەک خەیار.

یەک سێوی سەوز.

پارچەیەک کەلەرم.

نیو کوپ ئاوی لیمۆ.

پارچەیەکی بچووک لە زەنجەبیل.

کوپێک ئاو یان شیری بادەم.

– شێوازی ئامادەکردنەکەی:

هەموو پێکهاتەکان بە باشی بشۆرەوە.

پارچە پارچەی بچووکیان بکە.

هەموو پێکهاتەکان بخەرە ناو کوپێکەوە و ئاو یان شیری بادەمەکەی تێبکە.

تێکەڵی بکە بە باشی.

شەربەتەکە بڕێژە ناو کوپێک و یەکسەر چێژ وەربگرە.

سوودەکانی شەربەتی سەوزە:

١. دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، شەربەتەکە پێکهاتەکانی وەک سپێناخ و کەلەرم لەخۆدەگرێت، کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکانی K و C و A، جگە لە کانزاکانی وەک ئاسن و مەگنیسیۆم، کە کۆئەندامی بەرگری بەهێز دەکات و تەندروستی پێست و چاو باشتر دەکەن.

٢. باشترکردنی تەندروستی هەرس، ئەو ڕیشاڵەی لە سێو و خەیاردا هەن بەشدارە لە باشترکردنی پرۆسەی هەرسکردن و کەمکردنەوەی کێشەکانی قەبزی.

٣. دژە ئۆکسانن، بەو پێیەی لیمۆ و سێوی سەوز دژە ئۆکسانی تێدایە کە یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڕادیکاڵە ئازادەکان دەدات و هەوکردن لە جەستەدا کەمدەکاتەوە.

٤. باشترکردنی ئاستی وزە شەربەتی سەوز بەهۆی ئەو پێکهاتە سروشتیانەی کە شەکر و ڕیشاڵی سروشتی تێدایە وزە بە جەستە دەبەخشێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی نایاب بۆ دەستپێکردنی ڕۆژەکەت.

٥. پاککردنەوەی ژەهرەکان لە جەستە،بەهۆی لیمۆ و زەنجەفیلەوە ئەم شەربەتە یارمەتی بەرزکردنەوەی کارکردنی جگەر دەدات و ژەهرەکان لە جەستەدا دەربهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

که‌می کالسیۆم و زیانه‌کانی بۆ مناڵان

lana

پەرلەمانی فەڕەنسا نيازی وایه‌ لە باربردن به‌ یاسایی بکات

سەڵاح

زیانەکانی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی تۆوی چیا

lana