ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نەخۆشیی چەوریی جگەر چۆن کاریگەریی لەسەر تەندروستیی دەروونی هەیە؟

نەخۆشیی چەوریی جگەر کاریگەریی زۆر لەسەر تەندروستیی دەروونی دروست دەکات، رووبەرووی کێشە جیاوازاکانی تەندروستیی دەکاتەوە.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی ” thehealthsite” نەخۆشی چەوری جگەر بەم شێوەیە کاریگەری لەسەر جەستە دروست دەکات:

١. تێکچوونی میتابۆلیک:

زۆربەی کات ئەو کەسانەی چەوری جگەریان هەیە کاریگەری نەرێنی لەسەر دەروونیان دروست دەبێت و رووبەرووی فشار و دڵەڕاوکێ دەبنەوە.

٢. دابەزینی توانای مێشک:

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە نەخۆشی چەوری جگەر دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە، زۆرجار نەخۆش تووشی کێشەی بیرەوەری دەبێت، ئەمەش وادەکات بیرهێنانەوەی زانیاری یان فێربوونی شتی نوێ قورس بێت بۆی.

٣. ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان:

تێکچوونی کارکردنی جگەر دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان و بەرزبوونەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ کە دەبێتە هۆی زیادبوونی فشار و دڵەڕاوکێ.

٤. ناهاوسەنگی ئەنسۆلین:

ناهاوسەنگی ئەنسۆلین دەبێتە هۆی گۆڕانی باری دەروونی و نیشانەکانی خەمۆکی.

٥.تێکچوونی خەو:

نەخۆشی جگەر دەتوانێت پەیوەندی بە تێکچوونی خەوەوە هەبێت کە دەبێتە هۆی خراپتربوونی کێشەکانی تەندروستی دەروونی، کەم خەوی دەبێتە هۆی خەمۆکی و توڕەبوون، ئەمەش کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی بە گشتی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیشانە دیارەکانی شێرپەنجەی سی

lana

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: هیچ ده‌رمانێك له‌لایه‌ن بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان فڕێ نه‌دراون

سەڵاح

هۆکارەکانی سووربونەوەی چاو

lana