zagros news agency

تەندروسترین زەیتەکان بۆ توشبووانی نەخۆشیەکانی دڵ

زەیت بەشێکی سەرەکی هەموو چێشتخانەکانە بۆ دروستکردنی خواردن، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی هەیە، ئەو کەسانەی بەدەست نەخۆشیەکانی دڵەوە دەناڵێنن پێویستە زەیتە تەندروستەکان بەکاربهێنن و لەوانی دیکە دووربکەونەوە.

تەندروسترین زەیتەکان بۆ توشبووانی نەخۆشیەکانی دڵ:

-زەیتی عەلی بابا
یەکێکە لە باشترین زەیتەکان بۆ دروستکردنی خواردن بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین ئی و چەوریە سوودبەخشەکانی تێدایە یارمەتی دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات.

-زەیتی زەیتون
زەیتی زەیتون یەکێکە لە بەناوبانگترین زەیتەکان لەجیهاندا، ماددەی ڕووەکی بۆلیفینۆلی تێدایە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، یارمەتی دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵ دەدات، هەروەها دژەئۆکسانەکانی تێدایە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە جۆرەکانی جیابکرێتەوە، چونکە هەندێک جۆری بۆ گەرمکردن نابێت و بەپێچەوانەشەوە هەندێک جۆری تایبەتە بە خواردن دروستکردن.

-زەیتی گوڵەبەڕۆژە
مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەخوێنەکان کەمدەکاتەوە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و دژەئۆکسانەکان.

-زەیتی خەردەل
ئەم زەیتە تەنها سوودی بۆ دڵ نییە، بەڵکو سوودێکی زۆری بۆ پێست، جومگە و ئەندامەکانی دیکەی جەستە هەیە، چەوریە سوودبەخشەکان، ئۆمێگا 3 و 6 ی تێدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکارەکانی سەرگێژخواردنی لەناکاو

lana

نیشانەکانی نەخۆشی غودەی تەمەڵ کامانەن

lana

ئەو هۆكارانەی زەخت بەرز دەكەنەوە

lana