zagros news agency

هۆکارەکانی سەرگێژخواردنی لەناکاو

هەندێک کەس لەکاتی چەمانەوەدا هەست بە سەرگێژخواردن دەکەن، هۆکارەکانی ئەم کێشەیە چین؟..

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە، کۆمەڵەی پزیشکی گشتی و خێزانی ئەڵمانی ڕوونیکردەوە، هەستکردن بە سەرگێژخواردن لەکاتی چەمانەوەدا چەندین هۆکاری هەیە وەک لە “ئەلجەزیرە نێت”ـدا هاتووە، لەوانە:

یەکەم: دابەزینی پەستانی خوێن، سەرگێژخواردن لەکاتی چەمانەوەدا ڕەنگە بەهۆی دابەزینی کتوپڕی پەستانی خوێنەوە بێت لەکاتی وەستان یان دانیشتن بە شێوەیەکی رێک، کە بە دابەزینی پەستانی خوێنی ئۆرتۆستاتیک ناسراوە، کە بەهۆی خراپی ڕێکخستنی پەستانی خوێنەوە ڕوودەدات. هۆکارەکانی کێشەکە ئەم نەخۆشیانەن:

١. نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان وەکو سستبوونی دڵ یان نەخۆشی تاجی دڵ

٢.شەکرە

٣.نەخۆشیەکانی وەک نەخۆشی پارکینسۆن یان بیرچوونەوە

٤.لەکارکەوتنی گورچیلە

دووەم: دەرمانەکان، هەروەها هەندێک لە دەرمانەکان دەبنە هۆی سەرگێژخواردن لە کاتی چەمانەوە یان وەستان بەڕێکی ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر بخورێت.

لە هەر حاڵەتێکدا پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت بۆ دیاریکردنی هۆکاری ڕاستەقینەی پشت هەستکردن بە سەرگێژخواردن لەکاتی چەمانەوەدا، بەتایبەتی ئەگەر زۆر ڕووبدات و ماوەیەکی زۆریش بەردەوام بێت، هەروەها نیشانەکانی دیکەی لەگەڵدا بێت وەکو بێهۆشبوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەگەر ترشەڵۆکی گەدەت هەیە لەم خواردنانە دووربکەوەرەوە

lana

هۆکارو چارەسەرەکانی دڵەکزە

lana

سوودەکانی رۆیشتن بە پێ بە شێوەیەکی خێرا

lana