zagros news agency

سیستمی خۆراکی تەندروست بۆ توشبووانی چەوری جگەر

نەخۆشی چەوری جگەر بریتییە لە کۆبوونەوەی چەوری بەشێوەیەکی ناسروشتی لە دەورووبەری جگەر، ئەگەر بەبێ چارەسەرکردن بۆماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە دەبێتە هۆی هەوکردنی جگەر.

توشبووانی ئەو نەخۆشیە چەندین نیشانەیان تێدا دەردەکەوێت وەک:

-ئازاری زۆری سک
-دڵتێکەڵهاتن
-ئاوسانی قاچ
-لەدەستدانی خواستی خواردن
-لەدەستدانی کێش بەشێوەیەکی ناسروشتی
-ئاوسانی سک
-هیلاکی و ماندوویی زۆر
-گۆڕانی ڕەنگی پێست

سیستمی خۆراکی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئەم نەخۆشیە هەیە و دەتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات بەمەرجێک دەوڵەمەندبێت بەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانیان تێدایە، بەپێچەوانەشەوە هۆکارێکە بۆ گەشەکردنی نەخۆشیەکە.

پێویستە سیستمی خۆراکی توشبووانی چەوری جگەر میوە و سەوزەواتەکان، دانەوێڵەکان، سەچاوە جیاوازەکانی پڕۆتین، شیرەمەنیە بێچەورییەکان یان کەم چەورییەکان، ئەو خواردن و میوانەی ڕێژەیەکی کەم شەکر، چەوری و خوێیان تێدایە لەخۆبگرێت وەک:

-پاقلەمەنییەکان
-نیسک
-پەتاتەی شیرین
-بڕۆکلی و قەرنابیت
-سپێناخ
-کەلەرم
-پیاز
-بیبەر
-قارچک
-گێزەر
-تەماتە
-ماسی
-کیوی، سێو، پڕتەقاڵ و لیمۆ
-گوێز، بادەم، گوڵەبەڕۆژە و گازۆ

هەواڵی پەیوەندیدار

lana

سوودەکانی تەمەر هیندی

lana

چوار نیشانەی نەزانراوی شێرپەنجەی سەر و مل

lana