zagros news agency

نیشانەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس

شێرپەنجە یەکێکە لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان کە دەبێتە هۆی تێکدانی ژیانی توشبووان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر لە قۆناغەکانی سەرەتادا درکیپێبکرێت دەتوانرێت چارەسەر بکرێت، شێرپەنجەی پەنکریاس یەکێکە لەجۆرە زۆر باوەکانی شێرپەنجە.

ئەگەر توشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس لە قۆناغەکانی سەرەتادا پێی بزانرێت ئەوا ڕێژەی چاکبوونەوەی زۆر بەرزە، بۆیە پێویستە لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانە سەرەتاییەکان سەردانی پزیشک بکرێت بۆ ئەنجامدانی پشکنین تا بزانرێت شێرپەنجەیە یاخود نا دوای ئەوەش بەپێی ئەنجامەکە چارەسەربکرێت.

نیشانە سەرەتاییەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس:

-ئازارێکی زۆری سک یان پشت
-لەدەستدانی کێش بەشێوەیەکی ناسروشتی
-لەدەستدانی خواستی خواردن
-بێهێزی
-ماندوێتی و شەکەتی
-دڵتێکەڵهاتن
-تێکچوونی لێدانی ترپەی دڵ
-توشبوون بە نەخۆشی شەکرە

هەواڵی پەیوەندیدار

فستق یارمەتی باشترکردنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەدات

lana

چۆن خواردنی هەنگوین نەخۆشییە دەروونییەکان چارەسەر دەکات؟

lana

حەوت خۆراك باشتر لە دەرمان مەگنسیۆمت پێدەدەن

lana