ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چی بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک ئۆمێگا سێ دەخۆیت؟

زەیتی ماسی تەواوکەرێکی خۆراکییە کە بە شێوەیەکی باو بەکاردەهێنرێت و دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا ٣ و ماددە خۆراکییە سەرەکییەکانی دیکە بۆ باشترکردنی تەندروستی بەشێوەیەکی گشتی.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “healthline” ئەو ئۆمێگا 3یەی لە زەیتی ماسیدا هەیە، یارمەتیدەرە لە ڕێکخستنی کارە سروشتییەکانی جەستە وەک زیادکردنی گەشەی قژ و بەهێزکردنی سیسیتمی بەرگری تەنانەت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە دەروونییەکان و نەخۆشییە درێژخایەنەکانیش بەکاردێت.

زەیتی ماسی بەناوبانگترین تەواوکەری خۆراکییە بەهۆی ڕێژەیەکی زۆری ترشی چەوری ئۆمیگا ٣.

جەستەمان پێویستی بە ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ هەیە بۆ ئەوەی بە باشی کاربکات، بەڵام جەستەی مرۆڤ ناتوانێت لەسەر خۆی دروستی بکات، بۆیە دەبێت لە ڕێگەی خۆراک و تەواوکەرە خۆراکییەکانەوە بیخۆین.

جگە لە ئۆمیگا ٣، زەیتی ماسی چەوری و ڤیتامینی پێویست لەخۆدەگرێت.

خواردنی زەیتی ماسی و چەوری ئۆمیگا ٣ یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ لەڕێگەی کەمکردنەوەی ئاستی ترایگلیسیرید، هەروەها نیشانەکانی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم کەمدەکاتەوە،

جگە لە هەموو ئەم سوودە تەندروستیانە، زەیتی ماسی بە شێوەیەکی باو بەکاردێت بۆ پەرەپێدانی گەشەی قژ و ڕێگریکردن لە هەڵوەرینی قژ، بەو پێیەی پرۆتین و ماددە خۆراکییە پێویستەکان بۆ تاڵەکانی قژ و پێست دابین دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

باشترین سەوزەواتەکان بۆ تەندروستی مێشک

lana

پەتایەکی مەترسیدار بەڕێوەیە

یاسین

بنگەهێ ئازادی یێ ساخلەمی ل دومیز هاتە ڤەکرن

یاسین