zagros news agency

کاریگەرییەکانی عەلی بابا لەسەر چالاکیەکانی مێشک

عەلی بابا بەهۆی سوودە زۆرەکەی بۆ تەندروستی دڵ و دەمارە خوێنەکان بە یەکێک لە چەرەساتە بەناوبانگەکان دادەنرێت، سوودێکی تەندروستی زۆر بەجەستە دەگەیەنێت، ڕیشاڵەکان، چەوریە سوودبەخشەکان، پڕۆتیەنەکان، کاربۆهیدرات و ئۆمێگا سێ و شەشی تێدایە.

زانایان ڕێنمای دەدەن دەربارەی خواردنی عەلی بابا، چونکە ترشە ئەمینییەکانی تێدایە کە ڕۆڵێکی گرنگی لە پاراستن و بەهێزکردنی مێشکدا هەیە، بەپێی لێکۆڵینەوە زانستییەکان عەلی بابا کاریگەری ئەرێنی لەسەر چالاکییەکانی مێشک هەیە و دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە.

زانایان جەختیان لەوەش کردەوە ئەو کەسانەی ڕۆژانە عەلی بابا بەشێوەیەکی تەندروست و ڕێژەیەکی گونجاو دەخۆن تەندروستییەکی باشتریان هەیە لە کەسانی دیکە، چونکە هەموو ماددە سوودبەخشەکانی تێدایە کە لەش پێویستی پێیەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون دەستنیشان کرا

یاسین

ڕۆژانە خواردنی چوار دەنک گازۆ چی بەسەر جەستەت دەهێنێت

lana

کۆمپانیای Google تایبەتمەندی یاریدەدەری تەندروستی زیاد دەکات

سەڵاح