zagros news agency

خواردنی مۆز لە بەیانیاندا ئەم سوودانە بە جەستە دەبەخشێت

مۆز یەکێکە لەو میوانەی کە رێژەیەکی زۆر شەکر لە پێکهاتەیدا هەیە، یارمەتیدەرە لە پاراستنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا و کەمکردنەوەی هەستی برسێتی و جوانکردنی پێست.

بەپێی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی”eatingwell”، زیادکردنی مۆز بۆ ژەمی بەیانیان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە دەبێت، بەهۆی بەرزی رێژەی شەکر لەو میوەدا کە دەگاتە لە %٢٥، کەوایە سوودەکانی خواردنی لە بەیانیاندا ئەمانەن:

١.مۆز بەشێوەیەکی گشتی دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و کالیسیۆم، سوودی بۆ تەندروستی دڵ و ماسولکەکان هەیە.

٢.بڕێکی زۆر لە ڤیتامینB6لە پێکهاتەیدا هەیە سیستەمی بەرگری جەستە دەپارێزێت.

٣.هەستی توڕەی کەمدەکاتەوە.

٤.ئارامی بە مێشک دەدات.

٥.جگە لەمانە مۆز یارمەتیدەرە لە پاراستنی پێست لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان.

٦.مۆز یارمەتی جوانکردنی پێستی رووخسار و جەستە دەدات

هەواڵی پەیوەندیدار

ئایا خەم و خەفەت توشی جەڵتەت دەكات

lana

بە خواردنەوەی چای سەوز هەفتەی دوجار، ئەم گۆڕانكارییانە دەبینیت

lana

سێ حاڵەتی نوێی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون تۆمار کرا

سەڵاح