zagros news agency

خواردنی جەرجیر چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

جەرجیر یەکێکە لە سەوزەواتە بەناوبانگەکان کە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، کالیسیۆم، ترشی فۆلیک، ڕیشاڵ، ڤیتامینەکانی ئەی، سی و کەی، کالۆری کەمە و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

بەپێی ماڵپەڕی”newsbytesapp”، جەرجیر دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی ئەی و سی و ترشی فۆلیک ڕێگری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دەکات و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات، ئەو ماددانەی تێدایە کە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە بەتایبەتی شێرپەنجەی پڕۆستات، سنگ، سی و کۆڵۆن.

ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی و مەگنسیۆمی تێدایە یارمەتی کرداری هەرس دەدات، ڕیشاڵێکی زۆری تێدایە یارمەتی باشتربوونی جوڵەی ڕیخۆڵەکان و دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات، بەوشێوەیە مەترسی توشبوون بە شەکرە لەجۆری دوو کەمدەکاتەوە، هەروەها یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە و لە تیشکی سەروبنەوشەویی دەیپارێزێت، ڕێگری لە دروستبوونی زیپکە و وشکبوونەوەی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سامان بەرزنجی: تووشبووێكی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان گیانی لەدەستدا

یاسین

سوودە تەندروستیەکانی سپێناخ

lana

خواردنی ماست لە ژەمی بەیانیاندا، مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن کەم دەکاتەوە

lana