zagros news agency

چوار خواردن بۆ چارەسەرکردنی ترشەڵۆکی گەدە

سیستمی خۆراکی و ژیانی هەڵە لەوانەیە ببنە هۆی دروستبوونی کێشەکانی گەدە وەک ترشەڵۆک، کە هۆکارێکە بۆ هەستکردن بە سووتان و ئازاری گەدە و سک بەپێی ماڵپەڕی”Health”.

چوار خواردن بۆ چارەسەرکردنی ترشەڵۆکی گەدە:

-مۆز
دەوڵەمەندە بە دژەترشی وەک چارەسەرێک بۆ ترشەڵۆکی گەدە بەکاردەهێنرێت.

-سرکەی سێو
یارمەتی هەوسەنگبوونی ڕێژەی ترشی گەدە دەدات و وەک چارەسەرێک بۆ کێشەکانی گەدە بەکاردەهێنرێت بەتایبەتی ترشەڵۆکی گەدە، دەتوانرێت دوو کەوچکی بچووک سرکەی سێو لەگەڵ کەوچکێکی گەورە هەنگوین بکرێتە پەرداخێک ئاوێی شلەتێنەوە و بخورێتەوە.

-شیری سارد
بەشێکی زۆری خەڵک وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ ترشەڵۆکی گەدە لەدوای ژەمەکانەوە دەیخۆنەوە، چونکە یارمەتی ڕێکخستنی ترشی هایدرۆکلۆریک دەدات.

-چای سەوز
سووتان و ئازاری گەدە کەمدەکاتەوە، چونکە تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە بەڵام نابێت بە گەدەی بەتاڵ بخورێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

باشترین کات بۆ خواردنی میوە کەیە؟

lana

چی بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک ڕۆژانە شوکولاتەی تۆخ دەخۆیت

lana

چەند خواردنێک بۆ مانەوە بە تێری و دابەزینی کێش

lana