لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی بهرێز (د. سامان بهرزنجی) وهزیری تهندروستی و ئامادەبوونی بەڕێزان (د. دلۆڤان محمد) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و سەرۆک و ئەندامانی کۆمەڵەی پزیشکانی دڵ و سینگ و پزیشکانی پسپۆڕی دڵ لە کوردستان و عێراق و دەرەوەی وڵات، کۆنفڕانسی زانستی نەخۆشیەکان و نەشتەرگەری دڵ و سینگ لەلایەن کۆمەڵەی پزیشکانی دڵ و سینگ بەڕێوەچوو. لە وتارێکیدا بەڕێز وەزیری تەندروستی گرنگی پسپۆڕی دڵ و خۆپارێزی و چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵ بەووردی باس کرد و سوپاسی کۆمەڵەی ناوبراوی کرد بۆ ئەم کۆنفڕانسە گرنگە، دواتر بەڕێز وەزیری تەندروستی پێشانگایەکی دەرمان و پێداویستی پزیشکی تایبەت بە نەخۆشیەکانی دڵ و دانانی شەبەکە و باڵۆنی لە کۆنفڕانسدا کردەوە.