zagros news agency

کاریگەرییە لاوەکییەکانی کەمخەوی لەسەر تەندروستی جەستە

نوستن گرنگییەکی زۆری لەسەر ڕێکخستنی کردارەکانی جەستە و وزە هەیە، جەستە وەک ئاو و ئۆکسجین پێویستی بە خەویش هەیە، هەموو کەسێک پێویستی بە هەشت کاتژمێر خەو هەیە ئەگەر کەمتر بێت ئەوا کاریگەری لاوەکی زۆری لەسەر جەستە دەبێت.

کەمخەوی دەبێتە هۆی تێکچوونی میزاج و توڕەبوون، مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، خوێنبەرەکان، جەڵتەی دڵ و مێشک زیاددەکات، بەپێی توێژینەەکان کەمخەوی کاریگەری لەسەر تەندروستی مێشک دەبێت و هەوکردنەکان زیاددەکات کە لەوانەیە ببنە هۆی جەڵتەی خوێن.

کەمخەوی بەردەوام هۆکارێکە بۆ زیادبوونی کێش، چونکە دوودڵی، دڵەڕاوکێ و هەستی برسێتی زیاددەکات، بەرگری جەستە بێهیزدەکات و بەوشێوەیەش جەستە زیاتر ڕووبەڕووی نەخۆشییەکانی ئەنفلۆنزا و سەرمابوون دەبێتەوە، هەروەها کاریگەرییەکی زۆری لەسەر پەستانی خوێن هەیە خەوتن لە شەش کاتژمێر کەمتر دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوار خواردن پێش نوستن بۆ تەندروستی مێشک بەسوودن

lana

راگەیندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە

یاسین

مەترسییە تەندروستییەکانی زیادبوونی ڤیتامین Dی لە جەستەدا چین؟

lana