zagros news agency

باشترین جۆرەکانی نان بۆ تەندروستی

خواردنی ئەو جۆرانەی نان کە لە ئاردی سپی دروستدەکرێن بەشێوەیەکی بەردەوام زیانی تەندروستی زۆریان دەبێت و هۆکارێکی سەرەکی زیادبوونی کێشن، زانایان ڕێنمایی دەدەن بەهۆی زۆری کالۆری و لەدەستدانی بەشێکی زۆر لە ماددەسوودبەخشەکان لەکاتی ئامادەکرنیدا لە نانی سپی دووربکەنەوە.

ئەم جۆرانەی نان بەباشترین بۆ تەندروستی و دابەزاندنی کێش دادەنرێن:

-نانی دانەوێڵەی تەواو
ئەم جۆرە نانە نابێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی شەکر لەخوێندا وەک جۆرەکانی دیکە، بەیەکێک لە جۆرە باشەکان بۆ تووشبوانی شەکرە و ئەو کەسانە دادەنرێت کە دەیانەوێت کێشیان داببەزێنن.

ابحث عن خبز الحبوب الكاملة… بأقل قدر من المكونات | الشرق الأوسط

-نانی شۆفان
بەشێوەیەکی گشتی شۆفان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، نانەکەشی بەیەکێک لە جۆرە تەندروستەکان دادەنرێت.

-نانی تۆوی کەتان
سەرچاوەیەکی سەرەکی مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم و سیلینیۆمە، ڕێژەیەکی باش ترشە چەورییە بنەڕەتیەکان و ڕیشاڵەکانی تێدایە کە بۆ تەندروستی بەسوودن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئایا خواردنەوەی ئاو لەگەڵ خواردن زیانی هەیە بۆ تەندروستی؟

lana

Google ئامێری چاودێری کردنی دۆخی نەخۆش دروست کرد

یاسین

هەشت سوودی خواردنی مۆز

lana