zagros news agency

بیبەری سەوز لەم نەخۆشیە دەتپارێزێ

بیبەری سەوز یەکێکە لەو سەوزەواتانەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا بەسوودەکان، ڕێگری توشبوون بە چەندین نەخۆشی دەکات.

بەپێی توێژینەوە نوێیەکان بیبەری سەوز پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکات، رێگری لە ئاوی سپی دەکات و تۆڕی چاو باشتر و چالاکتر دەکات، هەروەها ڕێگری لە نەخۆشیەکانی دیکەی وەک کەم و کورتی بینین و چاوکزی دەکات.

بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی چاو و ڕێگریکردن لە کێشەکانی پێویستە بیبەری سەوز لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەدا هەبێت و بخورێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی بەرگری جەستە بەهێزدەکات و سوودی بۆ تەواوی تەندروستی جەستە هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سێ حاڵەتی نوێی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون تۆمار کرا

سەڵاح

بۆچی پێویستە خەیار لە ژەمە خۆراكەكانتدا هەبێت

lana

توێژینەوەیەک:لەگەڵ زیادبوونی چەوری ورگ توانای مێشک کەمدەبێتەوە

lana