zagros news agency

رۆژانە خواردنی عەلی بابا لەم نەخۆشیانە دەتپارێزێت

توێژەرانی ئوسترالیا ئاماژە بەوە دەکەن رۆژانە خواردنی عەلی بابا بە بڕێکی گونجاو کۆلیسترۆڵ کەمدەکاتەوە و کارکردنی مێشک و توانای بیرەوەری باشتر دەکات چونکە عەلی بابا سەرچاوەیەکی باشی چەورییە نەتێرەکانە، کە بە تەندروست دادەنرێت بۆ دڵ ئەم چەوریانە پڕن لە ماددە خۆراکییە سەرەکییەکانی وەک مەگنیسیۆم، ڤیتامین E و ڤیتامینەکانی بی، کە بەشدارن لە زیادکردنی وزە و بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە.

توێژینەوەکە لەسەر زیاتر لە ٤٨٠٠ کەسی ئەنجامدراوە کە تەمەنیان لە سەرووی ٥٥ ساڵەوەیە، توێژەران ئاشکرایان کردووە خواردنی زیاتر لە ١٠ گرام عەلی بابا لە ڕۆژێکدا کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات.

دکتۆر مینگ لی توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە ڕایگەیاندووە عەلی بابا ڕۆڵی هەیە لە کۆنترۆڵکردنی کێشدا، بەهۆی ڕێژەیەکی زۆر لە پرۆتین و ڕیشاڵەکانیکە یارمەتی کۆنترۆڵکردنی برسێتی و ڕێگریکردن لە زیادەڕۆیی لە خواردن دەدات، دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە گرنگەکان، لەوانە ڤیتامینEوB، مەگنیسیۆم، فسفۆڕ و ڕیشاڵی خۆراکی، کە پاڵپشتی کارە جیاوازەکانی جەستە دەکەن وەک بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە، بەرهەمهێنانی وزە و هەرسکردن، هەروەها یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ دەدات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەسەر تەندروستی جەستە

lana

رێگایەکی سروشتی بۆ چارەسەرکردنی سەرئێشە

lana

گرنگترین سودەکانی سرکەی سێو بۆ قژ

lana