zagros news agency

گرنگترین سودەکانی سرکەی سێو بۆ قژ

سرکەی سێو یەکێکە لە باشترین پێکهاتە سروشتیەکان، کە لە لێکۆڵینەوەکاندا سەلمێندراوە یارمەتی پاراستنی جەستەو پێست دەدات، ئەمە جگە لەوەی وەک جێگرەوەی شامپۆ دەتوانرێت بەکاربهەنرێت، چوکە سرکەی سێو سەر پاک دەکاتەوە هەروەها پارێزگاری لە ڕێژەی ترشەکانی سەر دەکات، لە وشک بوونەوە دەیپارێزێت.

سرکەی سێو جگە لە سودە تەندروستیەکانی کە بۆ زۆر شت بەکار دەهێنرێت، دەتوانرێت چەند سودێکی زۆری بۆ قژ لێوەر بگیرێت کە بریتین لە.

١-سرکەی سێو قژ نەرم دەکاتەوە، یارمەتی دەدات بە ئاسانی قژ دابهێنیت.

٢-سرکەی سێو ڕێگە لە کۆبوونەوەی بەکتریا و کەڕوو دەگرێت لەسەر پێستی سەر.

٣-ڕێژەیەکی باشی ڤایتامین بی و بۆتاسیۆم تێدایە، کە ڕێگە لە تێکشکان و وەرینی قژت دەگرێت.

٤-سوڕی خوێن لە پێستی سەردا چالاک دەکات.

٥-چارەسەری کڕێشی قژ دەکات، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ڕزگار بوون لە کڕێش ئەگەر بە هۆیەوە بێزاربوویت.

٦-لە کۆتایشدا ماددەی کیمایی تێدا نیە وەک ماددەی پارێزگاری(مواد حافظه) تاوەکو زیان بە قژت بگەیەنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنج خواردنی تەندروست دەبنە هۆی بەرزبونەوەی کۆلیستڕۆڵ

lana

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لەخوێندا

lana

ئەم خواردنانە یارمەتی تەندروستی سییەکان دەدەن

lana