zagros news agency

بیبەری سوور رێگری توشبوون لە شێرپەنجە دەکات

بەپێی ماڵپەڕی ” eremnews” پسپۆران ئاماژە بە دیارترین سوودەکانی بیبەری سوور دەکەن بەم شێوەیە:

١.خۆپاراستن لە شێرپەنجە

بیبەری سوور دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی میزڵدان و سییەکان و قۆڵۆن.

٢. باشترکردنی تەندروستی مێشک

یارمەتیدەرە لە باشترکردنی یادەوەری هەروەها رێگری لە توشبوون بە زەهایمەر دەکات.

٣. ڕزگاربوون لە هەوکردنی جومگەکان

بیبەری سوور دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، کە یارمەتیدەرە بۆ دووبارە دروستبوونەوەی شانەکان و باشترکردنی تەندروستی ئیسقانەکان، ئەمەش یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار دەدات.

٤. باشترکردنی تەندروستی قۆڵۆن

بیبەری سوور ڕیشاڵی تێدایە، کە تەندروستی هەرس بەرەوپێش دەبات و یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە کێشەکانی قۆڵۆن وەک قەبزی.

٥. بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە

ڕێژەیەکی بەرزی ڤیتامین سی تێدایە کە سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات و یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن دەدات.

٦. کۆنترۆڵکردنی کێش

بەهۆی کەمی کالۆری و دەوڵەمەندی بە ڕیشاڵ، بیبەری سوور دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ هەستکردن بە تێری، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کۆنترۆڵکردنی کێش.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەبەر ئەوهۆکارانە نابێت زەردێنەی هێلکە بخۆی

lana

نیشانەکانی منداڵ هەستیاری بە شیر چییە

lana

چۆن بە بێ دەرمان سەرئێشە چارەسەر دەبێت

lana