zagros news agency

سوودەکانی خواردنی کەستانە لە وەرزی زستاندا

کەستانە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکانی وەک پۆتاسیۆم، فسفۆر، مەگنسیۆم، کلۆر، کالسیۆم، ئاسن و سۆدیۆم کە چەندین سووی تەندروستی هەیە.

دکتۆر نەهلا عەبدولوەهاب پسپۆری خۆراکی ئاماژە بە دیارترین و گرنگترین سوودە تەندروستییەکانی دەکات، بەم شێوەیە:

١. سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی وەک ڤیتامین Cو B، هەروەها کانزاکانی وەک پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە کە بەرگری جەستە بەهێز دەکەن.

٢. بەرزکردنەوەی وزەی جەستە، بەو پێیەی کەستانە بڕێکی باش کاربۆهیدراتی تێدایە، ئەمەش وای لێدەکات ببێتە سەرچاوەیەکی باشی وزە لە ڕۆژانی سارددا.

٣. تەندروستی دڵ باشتر دەکات، ڕیشاڵ و چەوری تەندروست لەخۆدەگرێت کە بەشدارن لە دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ و باشترکردنی تەندروستی دڵ.

٤. باشترکردنی کۆئەندامی هەرس، چونکە ریشاڵی تێدایە بەم شێوەیەش یارمەتیدەرە لە ڕێکخستنی جوڵەی ڕیخۆڵە و باشترکردنی کرداری هەرسکردن.

٥. دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر، کە بەرگری جەستە بەهێز دەکات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەمدەکاتەوە.

٦. کاردەکات بۆ دابەزاندنی کێش، چونکە وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە برسێتی نەکەیت.

هەواڵی پەیوەندیدار

فشاری دەروونی چی بەسەر تەندروستی جەستە دەهێنێت؟

lana

لە رێی ئەم خواردنەوەیەوە بە ماوەیەکی کەم کێشت دابەزێنە

lana

توێژینەوەیەک: زۆرخواردنەوەی قاوە و وزەبەخشەکان زیان بە دڵ دەگەیێنن

lana