zagros news agency

چەند نیشانەیەک کە ئاماژەن بۆ نەخۆشییەکی مەترسیداری جگەر

جگەر یەکێکە لە ئەندامە سەرەکییەکان،چەندین ئەرکی جیاواز ئەنجام دەدات و یارمەتی جەستە دەدات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ماددە ژەهراویەکان.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی ” Times Now ” دا ئاماژە بە چەند نیشانەیەک دەکات کە ئاماژەیە نەخۆشییەکی مەترسیداری جگەر، کە بریتین لە:

١. زەردوویی

ئەگەر جگەر کێشەی تەندروستی هەبوو ئەوا یەکسەر تووشی زەردوویی دەبیت و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی رەنگی پێست و چاوت بگۆرێت بۆ زەرد.

٢. ئاوسان

ئاوسانی نائاسایی لە سک و قاچ و پاژنەی پێ و دەموچاودا ئاماژەیە بۆ تێکچوونی جگەر.

٣. نەمانی ئارەزووی خواردن و دابەزینی کێش

ئەگەر جگەرت زیانی پێگەیشت، ئەوا هەست بە کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن دەکەیت و دەبێتە هۆی دابەزینی کێشی جەستە بە شێوەیەکی بەرچاو.

٤. سکچوون یان خوێن هێنانەوە

سکچوون یان هێنانەوەی خوێن رەنگە زۆر جار لە کاتی تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر یان چەوری جگەر رووبدات.

٥. نیشانەکانی تریش هەن کە ئاماژەن بۆ تێکچوونی جگەر

خورانی پێست، گۆڕینی رەنگی میز، هەناسەتەنگی، لەرز، توڕەبوون، خەواڵوویی، خوێنبەربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکارەکانی کەم خواردنی منداڵ و چۆنێتی چارەسەرکردنی

lana

ئایا خەوزڕان و کەمخەوی لەبیرچوونەوە پێشدەخەن

lana

ئەو شەربەتانەی سووڕی خوێن چالاک دەکەن

lana