ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سوودەکانی خواردنی باینجان

دکتۆر یلینا سۆلۆماتینا پسپۆڕی خۆراکی روسی، گرنگی زیادکردنی باینجانی بۆ خشتەی خۆراکی رۆژانە روونکردەوە.

بە گوتەی ئەو، باینجان لە سەرووی هەموو شتێکەوە ریشاڵی خۆراکی تێدایە کە سوودی بۆ جەستە هەیە و کارکردنی ریخۆڵەکان بەرەو پێش دەبات، بەم پێیەش سوودی بۆ سیستەمی بەرگری جەستە دەبێت.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە باینجان رێژەیەکی بەرزی ڤیتامین C لەخۆدەگرێت، هەروەها پۆتاسیۆمی تێدایە، کە پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە، هەروەها ماسولکەکانی دڵ بەهێز دەکات، مەنگەنیز و کۆبالت و ترشی فۆلیکی تێدایە.

بە وتەی ئەو، باینجان دەبێت بە دروستی بکوڵێنرێت بۆ ئەوەی زۆرترین سوودی لێ وەربگرێت.

ئەو دەڵێت: “واباشترە باینجان ببرژێنرێت نەک سوربکرێتەوە، چونکە کاتێک سور دەکرێتەوە، بە چەوری تێر دەبێت، ئەمەش وا دەکات دەوڵەمەند بێت بە کالۆری بێگومان گەرمییەکەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی رێژەیەکی ڤیتامین C، بەڵام لە برژاندندا دژە ئۆکسێنەرەکان، پێکهاتەکانی ئەنتۆسیانین و فینۆلیکەکان وەک خۆیان دەمێننەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودەکانی چای گوڵە بەیبوون

lana

خواردنی باینجان چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

lana

سوودەکانی خواردنی سیر لە وەرزی سەرمادا

lana