zagros news agency

خواردنی عەلی بابا لەم نەخۆشیانە دەتپارێزێت

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە ڕۆژانە خواردنی سێ دەنک عەلی بابا لە نەخۆشیە جیاوازەکان دەتپارێزێت و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دەبێت.

بەپێی توێژینەوەکە خواردنی ڕێژەیەکی گونجاو لە عەلی بابا یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات و ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی باش لە جەستەدا زیاددەکات، دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ڕیشاڵەکان یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.

عەلی بابا سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە و ڕێگری لە کێشەکانی دەکات، پارێزگاری لە ڕێژەی شەکری خوێن دەکات یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی ئەنسۆلین دەدات، توێژینەوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو خواردنی عەلی بابا مەترسی توشبوون بە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیشانەکانی کەمی کانزای ئاسن لەجەستەدا

lana

سود و گرنگی گیراوەی سماق و نەعنا بۆ تەندروستی مرۆڤ

lana

سوودە تەندروستییەکانی نۆک

lana