zagros news agency

ئەم خۆراکانە رێگری لە ئازاری جومگەکان دەکەن

بە گوتەی دکتۆر باتيل پسپۆڕی بواری خۆراک باس لەوە دەکات پێویستە گرنگی بدرێت بە ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بەو ماددانەی کە دژە هەوکردن یان دژە ئۆکسێنەریان تێدایە چونکە توانای چاکبوونەوەی جەستە بەرز دەکاتەوە و جومگەکان لە زیانی زیاتر دەپارێزن

زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە ڕەنگە هەندێک خۆراک یارمەتیدەر بن بۆ کەمکردنەوەی ئازار و کەمکردنەوەی هەوکردن بە شێوەیەکی سروشتی.

دکتۆر باتيل ئاماژە بەوە دەکات کە رۆژانە خواردنی ئەم پێنج خۆراکە یارمەتیدەرە بۆ دوورخستنەوەی ئازاری جومگەکان، ئەوانیش بریتین لە:

١. ماسی

دەوڵەمەندە بە ترشی ئۆمیگا ٣، کە دەرکەوتووە هەوکردن لە جەستەدا کەمدەکاتەوە.

٢. زەنجەفیل

دژە هەوکردنێکی سروشتییە، زەنجەفیل هەندێک ڕێڕەوی هەوکردن لە جەستەدا دەگرێت کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازار.

٣. توو

توو دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر کە یارمەتیدەرە لە بەرەنگاربوونەوەی فشاری ئۆکسجین و کەمکردنەوەی هەوکردن لە جەستەدا.

٤.زەیتی زەیتون

بەوە ناسراوە کە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و چەوری تەندروست کە کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی هەوکردن هەیە.

٥. زەردەچەوە

زەردەچەوە پێکهاتەیەکی تێدایە کە بە کورکومین ناسراوە، کە تایبەتمەندی دژە هەوکردنی بەهێزی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکارەکانی سووربونەوەی چاو

lana

بۆ خەوێكی خۆش ئەمانە بكەن

lana

‏‎گرنگترین سووده‌کانی جاترە

lana