zagros news agency

بۆچی نابێت بە قژی تەڕەوە بخەویت؟

قژ پێویستی بە گرنگیدانی تایبەتە بۆئەوەی تێكنەچێت و وشک نەبێت و درێژ ببێتەوە، وێرای گرنگیدانیش بە قژ کۆمەڵێک هەڵە لەکاتی خەوتدا دەکرێت کاریگەریی نەرێنی لەسەر دروست دەکات.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی ” lebanon24″ خەوتن بە قژی تەڕەوە بەبێ وشککردنەوە دەبێتە هۆی هەوکردنی پێستی سەر و گەشەکردنی بەکتریاکان.

پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە خەوتن بە قژی تەڕەوە دەبێتە هۆی هەوکردنی پێستی سەر و دروستبوونی خورو، دەبێتە شوێنێک بۆ گەشەکردنی بەکتریا و دروستبوونی کڕێش ئەمەش زیان بە تەندروستی قژەکە دەگەیەنێت و هۆکارە بۆ قژهەڵوەرین.

هەروەها خەوتن بە قژی تەڕەوە دەبێتە هۆی بژبوون و شکاندنی تاڵەکانی قژ، رێگە نادات قژەکە درێژ ببێتەوە و مخۆرکەی قژ دروستدەبێت جگە لەوەش هۆکارە بۆ تووشبوون بە ژانەسەری توند.

تەنیا زیان بە قژ ناگەیەنێت بەڵکو زیان بە پێست دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی هەوکردن و گەشەکردنی بەکتریا لەسەر پێست و دروستبوونی زیپکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو خواردنەوەیەی مەترسی شێرپەنجەی قۆڵۆن زیاد دەکات

lana

 لە ساڵی ڕابردوو لە هەر خولەکێکدا کەسێک بە نەخۆشی ئایدز گیانی لەدەستداوە

سەڵاح

چوار خواردنەوە بۆ توشبووانی نەخۆشییەکانی جگەر

lana