zagros news agency

سوودە شاراوەکانی خواردنەوەی چا بۆ تەندروستی چین؟

سەبارەت بە سوودە چارەسەرییەکانی خواردنەوەی چا، تایبەتمەندیەکانی چای ڕەش، تایبەتمەندیەکانی جۆرە جیاوازەکانی چای گیایی، کاریگەرییە لاوەکییەکانی خواردنەوەی چای کۆن و کاریگەرییەکانی خواردنەوەی چا لەسەر تەندروستی لەش بزانن.

چا 30 جۆر دژە ئۆکسانی تێدایە و توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنەوەی چا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلە کەمدەکاتەوە و ئەو کەسانەی ڕۆژانە کوپێک چا دەخۆنەوە ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی گورچیلە بە ڕێژەی 15% کەمترە لە چاو ئەو کەسانەی چا ناخۆنەوە.

باشترکردنی تەندروستی دڵ، کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی هێلکەدان، زیادکردنی بەرگری لەش، باشترکردنی تەندروستی ئێسک، هەرسکردنی تەندروست و باشترکردنی هەرسکردنی خۆراک، کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ، کەمکردنەوەی مەترسی بەردی گورچیلە، دروستکردنی هەستی دڵخۆشی و ئارامی، دابەزاندنی کێش بەشێکن لە سوودەکانی خواردنەوەی چا.

تایبەتمەندیەکانی چای ڕەش

چای ڕەش کە لە ڕووەکی Camellia sinensis بەدەست دێت زۆرجار دەتوانرێت تێکەڵ بکرێت و لەگەڵ گیای تردا بخورێت، چای ڕەش تامێکی خۆشی هەیە و کافاینی زیاتری تێدایە لەچاو چایەکانی تر هەرچەندە چای ڕەش کافاینی کەمتری تێدایە لە قاوە، چای ڕەش سوودی جۆراوجۆری بۆ تەندروستی هەیە بەو پێیەی دژە ئۆکسێنەر و پێکهاتەی تێدایە کە دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن بدات لە جەستەدا.

وەک خواردنەوەیەکی ڕۆژانە، چای ڕەش تەندروستترین چایە، چای ڕەش بە تایبەتمەندییەکانی ناسراوە کە بە تایبەتی بۆ هەندێک مەبەستی تەندروستی سوودبەخشە، لە گرنگترین سوودەکانی چای ڕەش بۆ تەندروستی دەتوانین ئاماژە بە بەها خۆراکیەکەی بکەین، سوودەکانی دژە شێرپەنجە، هەرسکردن، کاریگەرییە سودبەخشەکانی لەسەر تەندروستی پێست و قژ.

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەک:لەگەڵ زیادبوونی چەوری ورگ توانای مێشک کەمدەبێتەوە

lana

ئەگەر شەوان هەستت بەم نیشانەیە كرد، مانای وایە جگەرت نەخۆشە

lana

کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەسەر تەندروستی جەستە

lana