ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پێنج نیشانە دەریدەخەن جگەرت تەندروستە

جگەر بە یەکێک لە گرنگترین ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە دادەنرێت، بەرپرسە لە (دەرکردنی ژەهرەکانی ناو خوێن، رێکخستنی چەوری و کاربۆهێدرات و هتد..)، ئەگەر جگەر بەباشی کار نەکات ئەوا دەرئەنجامی خراپی لەسەر بەشەکانی دیکەی جەستە دەبێت و کێشەی تەندروستی دروست دەکات.

بەپێی ماڵپەڕیmayoclinic، لە بابەتێکی تەندروستیدا ئەو نیشانە مەترسیدارانەی تێکچوونی جگەری ئاشکراکردووە، کە دەبێت ئاگاداریان بیت، کە ئەمانەن:

١. ئاوسان، بە یەکێک لەباوترین نیشانەکان دادەنرێت کە دەریدەخات جگەرت زیانی پێگەیشتووە، دەرکەوتووە ٪٥٠ ئەوانەی هەستیان بە ئاوساوی کردووە نەخۆشی جگەریان هەبووە.

٢. زەردبوونی پێست یان چاوەکان، بە یەکێک لە نیشانە باوەکانی نەخۆشی جگەر دادەنرێت، کاتێکە کە جگەر ناتوانێت ئەو مادەکیماییانە پاک بکاتەوە کە لەلایەن خرۆکە سوورەکانی خوێنەوە دروست دەبن و ئەوەش رەنگی زەرد دەداتە چاوەکان.

٣. رەنگی میز دەگۆڕێت بۆ رەش، ئەوەش بە هەماش شێوە نیشانەیەکە کە جگەر زیانی پێگەیشتووە، هۆکارەکەشی کەڵەکەبوونی مادەکییمایەکانە کە خرۆکە سوورەکانی خوێن دروستی دەکات.

٤. کاڵبوونەوەی پیسایی، هەندێک لەو کەسانەی جگەریان تووشی زیان بووە هەستیان بە گۆڕانکاریی کردووە لە پیساییاندا بەوەی رەنگەکەی لە رەنگە ئاساییەکە کاڵتر بووەتەوە، ئەوەش نیشانەیەکە جگەر زیانی پێگەیشتووە.

٥. ئازاری سکیش یەکێکە لە نیشانەکان، جگەر دەکەوێتە بەشی سەرەوەی لای راستەوە تۆزێک خوار قەفەزەی سنگ، لەکاتی زیان پێگەیشتنیدا لەوانەیە تووشی ئاوسان ببێت، ئەوەش فشار دەخاتە سەر شانەکانی چواردەوری و تووشی ئازاریان بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

چۆن خواردنەوەی ئاوی زۆر یارمەتیی دابەزاندنی کێش دەدات؟

lana

کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوە زستان خۆت لە پەتا و هەڵامەت بپارێزە

lana

سوودەکانی شویت بۆ قژ

lana