zagros news agency

سوودە تەندروستیەکانی زیرە

زیرە یەکێکە لە بەهاراتەکان سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ پێست و هەرس و ڕیخۆڵە هەیە، تام و بۆنێکی خۆش بە خواردنەکان دەبەخشێت.

سوودە تەندروستیەکانی زیرە:

-زیرە یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری لەش دەدات، ڕێژەیەکی زۆر ئاسن و ڕیشاڵەکان لەخۆ دەگرێت، وەک چارەسەرێک بۆ سەرمابوون و ئەنفلۆنزا بەکاردەهێنرێت.

-تۆوی زیرە یارمەتی هاوسەنگ کردنی کێش و کرداری هەرس دەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش.

-دژەئۆکسانە و ڤیتامینەکانی تێدایە، تەندروستی پێست دەپارێزێت و ڕێگری لە پیربوون دەکات.

-زیرە کێشەکانی کرداری هەرس چارەسەر دەکات.

-پۆتاسیۆمی تێدایە یارمەتی هاوسەنگ کردنی پەستانی خوێن دەدات.

-تۆوی زیرە هاوسەنگی ڕێژەی شەکری خوێن ڕادەگرێت.

-کانزاکانی پۆتاسیۆم، کالیسیۆم، سیلینیۆم، مس و مەنگەنیزی تێدایە یارمەتی گەشەی قژ دەدات و ڕێگری لە هەڵوەرینی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەم هەنگاوانە لە ماوەیەکی کەمدا کالۆرییەکی زۆر بسوتێنە

lana

هاورده‌كردن و مامه‌ڵه‌كردن به‌ مادده‌یه‌كی مه‌ترسیدار قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

یاسین

ئایا بەهارات هاوڕێی دڵە

lana