zagros news agency

خواردنەوەی شیر یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرسکردن

ئەگەر کێشەی هەرسکردنت هەبوو ئەوا رۆژانە خواردنەوەی شیر یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە.

بەپێی ماڵپەڕی “healthshots”،هەندێک کەس تووشی کێشە دەبن لە کۆئەندامی هەرسدا، وەک ئازار دوای خواردنی هەندێک خۆراک، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی گەدە، بەکتریا، قەبزی یان سکچوون، لەم بارەیەوە پسپۆران باس لەوە دەکەن لە ئەگەری دروستبوونی کێشە لە هەرسکردندا، پێویستە بەرهەمە شیرەمەنییەکان بخۆیتەوە وەک شیر چونکە یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە.

لە ڕاپۆرتەکەدا چەندین سوودی تەندروستی خواردنەوەی شیر خراوەتە روو، بەم شێوەیە:

١. شیر بەرگری جەستە بەهێز دەکات.

٢. تەندروستی ریخۆڵە باشتر دەکات.

٣. تەندروستی ئێسک و ددان باشتر دەکات.

٤. یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

٥. یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ و پەستانی خوێن.

٦. تەندروستی دڵ باشتر دەکات.

٧. یارمەیدەرە لە باشترکردنی تەندروستی پێست و قژ.

٨. یارمەتی کەمکردنەوەی فشاری دەروونی دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ولێر … دوو حاڵه‌تی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كرا

سەڵاح

خواردنی ماست لە ژەمی بەیانیاندا، مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن کەم دەکاتەوە

lana

چارەسەری سروشتی هەوکردنی كۆلۆن و گەدە

lana