ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سودی زەردەچەوە و ئاوی لیمۆی بۆ تەندروستی مرۆڤ

زەردەچەوە بەهارات و ڕوەکێکی ناودارە، بەخشەری ڕەنگی زەرد و تامی زۆرێک لە خواردنەکانە، تامەکەی کەمێک تونی کەمی هەیە و سادەیە، لە جیهاندا وڵاتی هیندستان بە یەکەمین وڵاتی بەرهەمهێنەری زەردەچەوە دادەنرێت و لەو وڵاتە ئەم بەهاراتە زۆر بەکاردێت، لە وڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا نمونەی چین، کۆریا لە زۆرێک لە خوانەکانیاندا زەردەچەوە زۆر بەکاردێت، زەردەچەوە ڕوەکێکی خولگەییە و لە خێزانی زەنجەفیل پۆلێن کراوە.

پێکهاتەی خۆراکی زەردەچەوە چین؟

بڕی 100 گرام زەردەچەوە پێکهاتوە لە:

9.7 گرام پرۆتین
67.1 گرام کاربۆهیدرات
168 ملیگرام کالسیۆم
55 ملیگرام ئاسن
208 ملیگرام مەگنسیۆم

گرنگی ئاوی لیمۆی چییە؟
جەستەی مرۆڤ بەهۆی كردار و كارلێكە جۆراوجۆرەكانی ناوەوەی، توشی جۆرەها كێشە دەبێتەوە، كارلێك، كردارەكان ژەهر، مادەی زیانبەخش، ڤایرۆس، بەكتریا و دەیان جۆر كێشەی تر لە نێو ئەندامە جیا جیاكانی جەستە كۆدەكەنەوە، بۆ ڕزگاربون لە زۆرترین ئەو كێشانە، تەنها ڕۆژانە خواردنەوەی یەک کوپ ئاوی لیمۆ جەستە پاک دەکاتەوە لە ماددە ژەهراوییەکان.

چۆنیەتی ئامادەکردنی پێكهاتەكانی زەردەچەوە و لیمۆ:

زەردەچەوە؛ دەبێ زەردەچەوە بە تاحونە وردی بكەیت بیهاڕیت دوای دو كەوچكی چا لە زەردەچەوە ئامادە بکە و بیهێنە لەگەڵ یەک دانە لیمۆ بەتوێکڵەوە بیهاڕە و بیکە تا دەبێ بەئاو لیمۆ، دوای هەردوكیان دەكرێتە ناو یەك پەرداخ ئاوی گەرم وە لە بەیانیان پێش نان وە كاتی ئێوارنیش دەخورێتەوە.

گرنگترین سودەكانی گیراوەی زەردەچەوە و ئاوی لیمۆ بۆ تەندروستی مرۆڤ:

1. دابەزینی كێشی زیادەی لەش.

2. توانەوەی چەوری ورگ.

3. چارەسەر یان خۆپاراستن لە جەڵتەی دڵ و مێشك.

4. چارەسەر یان خۆپاراستن لە نەخۆشی شێرپەنجە.

5. چارەسەر یان خۆپاراستن لە نەخۆشی شەكرە.

6. بەهێزكردنی توانای مێشك و دەمارەكان لە بیركردنەوە و وەبیرهاتنەوە و سەرنج.

7. باشتر كردنی باری دەرونی: ئارامی زیاتر، دڵخۆشی، باشتر كردنی نوستن.

8. ئازار شكێن بۆ هەوكردنی جومگەكان.

9. پاككردنەوەی كۆلۆن.

10. پاككردنەوەی جگەر.

11. چارەسەر و خۆپاراستن لە بەردی زراو.

12. جوانی پێست و ڕێگری لە دروست بونی چرچ ولۆچی.

13. چارەسەر یان خۆپاراستن لە بەرزی پەستانی خوێن.

14. چارەسەری بەرزی چەوری خوێن.

15. كەمكردنەوەی خەستی خوێن.

16. چارەسەر یان خۆپاراستن لە هەڵامەت و هەوكردنی لەوزەتەین.

17. دژە میكرۆب و ڤایرۆسی بەهێزە.

18. تەندروستی دڵ و بۆریەكانی خوێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

رۆژانە خواردنی سپێناخ سیستمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات

lana

ئەو خواردنەوانەی مێشک چالاک دەکەن

lana

نیشانەکانی کەمی کانزای مەگنسیۆم لەجەستەدا

lana