ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەم خواردنانە یارمەتی تەندروستی سییەکان دەدەن

سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی لە تەندروستی سییەکاندا هەیە، ئەو خواردنانە دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان و ڤیتامین ئەی سوودێکی زۆریان بۆ تەندروسی سییەکان هەیە.

ئەم خواردنانە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین ئەی یارمەتی تەندروستی سییەکان دەدەن:

-گێزەر
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین ئەی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ تەندروسی جەستە هەیە، بەتایبەتی سییەکان.

-سەوزەواتەکان
سەوزەواتەکانی وەک سپێناخ، شێلم و بڕۆکلی سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین ئەین.

-ماسی
بەیەکێک لە خواردنە تەندروستەکان بۆ تەندروستی هەموو ئەندامەکان دادەنرێت و دەوڵەمەندن بە ڤیتامین ئەی.

-هێلکە
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین ئەیە و بەیەکێک لە باشترین خواردنەوەکان بۆ تەندروستی دادەنرێت.

-تەماتە
ئەو سەوزەواتانەی ڕەنگیان سوورە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین ئەی و دژەئۆکسانەکانیان تێدایە کە جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکەنەوە و یارمەتی تەندروستی سییەکان دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچی مێشک یادەوەرییە خەماوییەکان لەبیردەکات؟

lana

ئەنجامی بیركردنەوەی نەرێنی لەسەر گەنجان

lana

ئەو شەربەتانەی سووڕی خوێن چالاک دەکەن

lana