ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چۆن شوکولاتە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدا

بەپێی لێکۆڵینەوەکان خواردنی کوپێک کاکاو ڕۆژانە لەجێی ژەمە سوکەکان یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

هاڕاوەی کاکاو بەشێوەیەکی زۆر لەجیهاندا بڵاوەو بەکاردەهێنرێت، بەشێوەیەکی بەرچاو لە دروستکردنی شوکولاتەدا بەکاردەهێنرێت، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و ئاسن و مادە کیمیاییە ڕووەکیەکان کە یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری لەش دەدات و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە، هەوکردن،چەوری جگەر، نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکاتەوە.

توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن دەتوانرێت ڕۆژانە ١٠ کەوچک هاڕاوەی کاکاو بەکاربهێنرێت یان بەنزیکی پێنچ کوپ کاکاوی گەرم بخورێتەوە، پێویستە لەو ڕێژەیە زیاتر نەبێت، ئەمەش چالاکی زیاتر بە جەستە دەبەخشێت و هۆکارێکە بۆ دابەزاندنی کێش، هەروەها کاکاو یارمەتی هەرسکردنی چەوری و کاربۆهیدرات دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم خواردنەوانەیت یارمەتی تەندروستی مێشک دەدەن

lana

ئەم سەوزەواتانە سوودیان بۆ تەندروستی پێست هەیە

lana

ئەو بەهارات و گیایانەی یارمەتی کرداری هەرس دەدەن

lana