ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

باشترین کات بۆ خواردنەوەی شیر کەیە؟

شیر لە پێشەنگی لیستی ئەو خواردنەوانەدایە کە سوودی بۆ جەستە هەیە، بەو پێیەی کۆمەڵێک مادەی خۆراکی پێویست بۆ پاراستنی تەندروستی جەستە لەخۆدەگرێت، دیارترینیان کالیسیۆمە.

بەپێی ماڵپەڕی ” Times of india”، شیر پڕە لە ماددە خۆراکییە سودبەخشەکان بۆ جەستە، دیارترینیان کالیسیۆمە، کە یارمەتیدەرێکی زۆرە لە باشترکردنی تەندروستی ئێسک و زیادکردنی هێزیان.

شیر سەرچاوەیەکی باشی پرۆتین و کالیسیۆم و ڤیتامین B12 و ڤیتامین D و فسفۆرە بە بەردەوام خواردنەوەی شیر نەک تەنها سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات، بەڵکو یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی توندی نیشانەکانی تێکچوونی گەدە.

سەرەڕای سوودە تەندروستییە سەرسوڕهێنەرەکانی شیر، بەڵام خواردنی بڕێکی زۆر لێی ڕەنگە زیان بە تەندروستی بگەیەنێت.

ئەگەر شیرەکە پڕ چەوری بێت، دەتوانیت تەنها یەک کوپ یان دوو کوپ لێی بخۆیتەوە، چونکە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، هەروەها دەبێت دڵنیا بیت لەوەی کە تووشی بەرگەنەگرتنی لاکتۆز نەبوویت، چونکە لەم حاڵەتەدا دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی تەندروستی.

توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن باشترین کات بۆ خواردنەوەی شیر بۆ گەورەکان پێش خەوتنە، لەکاتێکدا باشترین کات بۆ منداڵان بەیانیانە.

جێگەی باسە خواردنەوەی شیر لە ئێواراندا یارمەتیت دەدات هەست بە خەواڵوویی بکەیت و شەوانە بە باشی بخەویت بەهۆی کەمی چالاکیی لەو کاتەدا جەستە زۆرترین ڕێژەی کالیسیۆم هەڵدەمژێت.

هەروەها باسیشیان لەوە کرد کە دوور بکەونەوە لە تێکەڵکردنی میوە و شیر بەیەکەوە، بۆ ئەوەی دوور بکەونەوە لە هەندێک لە زیانە ئەگەرییەکانی ئەم مادەیە، وەک دروستبوونی ترشەڵۆک و هەستیاری و کۆکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چۆن هۆرمۆنی دڵخۆشی زیادبکەین

lana

نیشانەکانی نەخۆشی کۆڵۆن چین

lana

ئایا خواردنەوەی شیر یارمەتی دابەزینی کێش دەدات؟

lana