بەشێوەیەکی گشتی خواردنی هێلکە ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتین بە جەستە دەبەخشێت سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و ڕێگری لە نەخۆشیەکان دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەرییە ئەرێنیەکانی سپێنە و زەردێنەی هێلکە بۆ تەندروستی جەستە جیاوازە.
سوودەکانی زەردێنەی هێلکە بۆ تەندروستی جەستە:
-زەردێنەی هێلکە ماددەی لۆتینی تێدایە یارمەتی تەندروستی چاو دەدات و ڕێگری لە کێشەکانی دەکات.
-زەردێنەی هێلکە نیوەی ئەو پڕۆتینە لەخۆدەگرێت کە لە هێلکەیەکی تەواودا هەیە، ڕۆڵێکی گرنگی لە دروستبوونی ماسولکەکاندا هەیە.
-ڕێژەیەکی زۆر چەوری سوودبەخش و ئۆمێگا3ی تێدایە یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات و مەترسی مردن بەهۆی نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، هەروەها چارەسەری هەوکردنەکان دەکات و خانە شێرپەنجەییەکان دەکوژێت.
-زەردێنەی هێلکە سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین دیە یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستە و تەندروستی ئێسکەکان دەدات.