1. چارەسەركردنی بەشێكی زۆری كێشەكانی كۆئەندامی هەرس، لە ڕێگەی پێدانی پشوویەك بۆ كۆئەندامی هەرس و كەمكردنەوەی ئەنزیمەكانی هەرسكردن و یارمەتیدانی هاوسەنگ ڕاگرتنی شلەكانی ناو جەستە.
2. بەهێزكردنی تەندروستی دڵ و بۆرییەكانی خوێن لە ڕێگەی دابەزاندنی چەوری سیانی و كولیستڕۆڵی خراپ لە خوێن و دابەزاندنی فشاری خوێن.
3. بەدەست هێنانی كێشی نموونەیی و چارەسەری قەڵەوی و زۆری كێش.
4. یارمەتیدانی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاستی شەكرەی خوێن.
5. پاراستن و بەهێزكردنی تەندروستی پێست و كەمكرندنەوەی نیشانەكانی هەندێ نەخۆشی پێست وەك زیبكەو هەوكردنی پێست بە هۆی بەكتریایە.
6. پاكردنەوەی جەستە لە ماددە ژەهراوەیەكان و بەهێزكردنی تەندروستی جگەرو كۆئەندامی بەرگری لەش و خۆپاراستن لە هەوكردن.
7. هەلێكە بۆ وازهێنان لە ماددە كحولیەكان و جگەرەكێشان.
تێبینی … بۆ بە دەست هێنانی ئەم سوودە تەندروستیانە پێویستە كەسی ڕۆژوەوان پاپەندبێت بە ڕێنمییاییەكانی شێوازی خۆراك و ستایلی ژیانی دروستی مانگی ڕەمەزان كە لە داهاتوودا بڵاودەكرێتەوە.
(د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی – پسپۆڕی زانستی خۆراك)