zagros news agency

ئەم چوار ڤیتامینە بە بەردەوامی مەخۆن

زۆرن ئەو كەسانەی كە بۆ پارێزگاری لە تەندروستی و خۆپاراستن پەنا دەبەنە بەر خواردنی ڤیتامینەكان لە ڕێگەی حەپ و گولاج و شروب یان بەكارهێنانی دەرزی.

1. ڤیتامین (C) : بەكارهێنانی بۆ ماوەیەكی زۆر ئەگەری دروست بوونی بەردی گورچیلەو هەوكردنی جومگەكان زیاتر دەكات، هەروەها دەبێتە هۆی سك چوون و زیاد بوونی غازات؛ كە هەندێ جار ژەهراوی بوونی خۆراكی لێ دەكەوێتەوە.

2. ڤیتامین (A) و كۆمەڵەی بێتاكارۆتینەكان : هیچ بەڵگەیەك نیە بۆ كاریگەری خۆپاراستن لە شێرپەنجە وەك باوە؛ بەكارهێنانی بۆ ماوەیەكی زۆر چەوری سیانی ناو خوێن بەرز دەكاتەوەو دەبێتە هۆی سستی و وەستانی جگەرو گێژی و سەرئێشەو ڕشانەوەو تێكچوونی بینین و وەرینی قژ.

3. ڤیتامین (بی 6) كە بە پایرۆكسین ناو دەبرێت : بەكارهێنانی بۆ ماوەیەكی زۆر ڕەنگە بێتە هۆی لە ناوچوونی دەمارەكان بە ڕادەیەك ئەو كەسە ناتونێت كۆنتڕۆڵی هەڵس و كەوتی لەش و ڕفتاری بكات.

4. ڤیتامین (E) : بەكارهێنانی بۆ ماوەیەكی زۆر ڕەنگە بێتە هۆی زیاتر بوونی ئەگەری شێرپەنجەی پڕۆستات و زۆر بوونی ئەگەری مردن لەو نەخۆشانەی نەخۆشی خوێنبەرەكانی دڵیان هەیە.

بۆ خۆپاراستن لەم كێشانە پێویستە :

1. بێ ڕێنمایی پزیشك لە خۆتەوە ڤیتامینەكان مەخۆ.

2. هەوڵ بدە لە ڕێگەی سەرچاوەی خۆراكەوە پێویستی لەشت ڤیتامین و كانزاكان دابین بكەیت.

3. ئەگەر ڤیتامینەكان وەك حەپت بەكارهێنا ئاگاداری ئەوە بە چەند دوای خۆراك دەبێت بخورێن.

4. چەند جۆرێك لە حەپی ڤیتامین و كانزاكان نابێت بە یەكەوە بخورێن؛ بۆ نموونە ماددەی ئاسن و كالسیۆم بە یەكەوە نابێت بخورێن؛ پێویستە لانی كەم چوار سەعاتیان لە نێواندا بێت.

(د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك)

هەواڵی پەیوەندیدار

توشبووانی نەخۆشیەکانی گورچیلە پێویستە ئەم خواردنانە لە سیستمی خۆراکیاندا هەبن

lana

لە سلێمانی هەڵمەتێک بۆ پشکنینی ددانی منداڵانی ئۆتیزم راگەیێندرا

lana

شەش خواردن یارمەتی گەشەکردنی مێشکی منداڵ دەدەن

lana