zagros news agency

خۆتان لە كێشەی هەرسكردن لەمانگی رەمەزان بپارێزن

یەكێك لەو گرفتانەی ڕووبەڕووی ڕۆژوەوانان دەبێتەوە لە مانگی رەمەزان بریتیە لە كێشەی هەرسكردنی خواردن، لەوانەش سووتانەوەی گەدەو یا زۆربوونی غازات، دەكرێت بەم رێنماییانەی خوارەوە بەسەر كێشەی هەرس زاڵ بن :

1. خواردن بەهێمنی بخۆن و بە باشی بیجوون.

2. كاتێك هەست بە تێری دەكەن واز لە خواردن بهێنن.

3. دووربكەونەوە لە خواردنی زۆر چەورو كەمتر شیرینی بخۆن.

4. دوای بەربانگكردنەوە دووربكەونەوە لە گیراوە گازییەكان.

5. دوای بەربانگ مەخەون، چونكە كێشەی هەرس زیاتر دەكات.

(د. هێژ قەلەندەر كەسنەزانی – پسپۆری نەشتەرگەری هەرس)

هەواڵی پەیوەندیدار

سود و گرنگی ڕۆنی نەعامە بۆ تەندروستی مرۆڤ

lana

سوودەکانی تەمەر هیندی

lana

سوودە تەندروستییەکانی ڕێواس

lana