وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتیان دەکات “گۆشت بە باشی بکوڵێنن” بۆ نەهێشتنی ڤایرۆسی کوشندەی تای خوێنبەربوون.
ریاز حەلفی بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند: “ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون بە کوڵاندنی گۆشت بە تەواوی لەناو دەچێت، بە شێوەیەکی گشتی هیچ ڤایرۆسێک نییە بەرگەی چێشت لێنان و پلەی گەرمی بەرز بگرێت، چونکە ڤایرۆسەکە پرۆتینێکە و کاتێک بەر گەرما دەکەوێت، ئەوا نامێنێت”.
هاوکات دوێنێ وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ژمارەی توشبووانی تای خوێنبەربوون بۆ 26 حاڵەت بەرزبووەتەوە و یەک حاڵەتی مردنی نوێ لە کەرکووک تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتیی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە گەیشتە 4 حاڵەت.

