پڕۆتینەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە تەندروستی جەستەدا هەیە ئێسکەکان دەپارێزن و وزە بە لەش دەبەخشن، کە باس لە پڕۆتینە ڕووەکیەکان دەکرێت ڕاستەخۆ بیر لە پاقلەمەنی و چەرەساتەکان دەکرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە سەوزەواتەکان ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتینیان تێدایە.
پێویستی کەسەکان بۆ پڕۆتین بەپێی باڵا، کێش، تەمەن و چالاکی ڕۆژانە جیاوازە، پێویستە پڕۆتینی ڕووەکی و ئاژەڵی بەڕێژەیەکی گونجاو لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەدا هەبن، چونکە سوودێکی تەندروستی زۆریان بۆ جەستە هەیە.
ئەم سێ سەوزەواتە دەوڵەمەندن بە پڕۆتین:
-بەزالیا
بەزالیا دەوڵەمەندە بە پرۆتینی ڕووەکی و ڕیشاڵەکان، کوپێک بەزالیا نزیکەی 8.5 گرام پڕۆتینی تێدایە.
-قارچک
ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتین و ڤیتامین دی تێدایە، کوپێک قارچکی ئامادەکراو 4.4 گرام پڕۆتینی تێدایە.
-سپێناخ دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ڤیتامینەکان، کوپێک سپێناخی کوڵاو 5.3 گرام پڕۆتینی تێدایە.

