زانا و توێژەرانی تەندروستی هۆشداری دەدەن کە زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی مۆبایل و شاشە ئەلیکترۆنییەکان، مەترسیی تووشبوون بە خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، تێکچوونی خەو و سستیی جەستەیی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە.
بەپێی پێداچوونەوەیەکی زانستیی گۆڤاری پزیشکیی بەناوبانگی “لانسێت” (The Lancet) کە پشتی بە ١٢١ لێکۆڵینەوەی پێشوو و داتای نزیکەی ٩ ملیۆن گەنج بەستووە، دەرکەوتووە بەکارهێنانی زیاد لە پێویستی شاشەکان، کات لە خەو، وەرزش و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە ڕاستەقینەکان دەدزێت. توێژینەوەکە دەریخستووە ئەم کێشەیە بووەتە هۆی لەدەستدانی ٢.٨ ملیۆن ساڵی تەندروست لە جیهاندا بەهۆی کێشە دەروونییەکانەوە، هەروەها ٢٤٠ هەزار ساڵی تەندروستیش بەهۆی قەڵەوییەوە.
توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەسەربردنی زیاتر لە دوو کاتژمێر لە ڕۆژێکدا لە بەردەم شاشەکاندا، ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە دابەزینی تەندروستیی دەروونی، بەتایبەت لەناو منداڵان و مێرمنداڵاندا. هاوکات توێژینەوەیەکی پێشووتری گۆڤاری “جاما” دەریخستووە کە ئەم دۆخە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاستی خوێندن و گەشەی زمانی و سۆزداریی منداڵانیش

