zagros news agency

سوودکانی زەیتی گەرچەک بۆ قژ

زەیتی گەرچەک یەکێکە لە زەیتە ڕووەکیەکان و چەندین ساڵە بەکاردەهێنرێت و سوودێکی سروشتی زۆری هەیە، چارەسەری کێشەکانی پێست و قژ دەکات چونکە ڕێژەیەکی زۆر ترشە چەوریەکانی تێدایە.

زەیتی گەرچەک سوودێکی زۆری بۆ قژ هەیە، یارمەتی گەشە و ڕەونەقی قژ دەدات، دژە بەکتریا و هەوکردنەکان ڕێگری لە کڕێش و هەوکردنەکانی پێستی سەر دەکات، سوڕی خوێنی پێستی سەر چالاک دەکات کە یارمەتیدەرە لە بەهێزبوون و گەشەی قژدا.

چۆنیەتی ئامادەکردنی تێکەڵەی زەیتی گەرچەک بۆ گەشە و درێژبوونی قژ:

دوو کەوچکی گەورە لە هەریەک زەیتی گەرچەک و گوێزی هندی تێکەڵ دەکەیت، دواتر لە هەموو قژ و پێستی سەر دەدەیت و بۆ ماوەی پێنچ خولەک مەساجی پێدەکەیت، دواتر بۆ ماوەی دوو کاتژمێر وازیلێدەهێنیت، پاشان قژەکە با ئاوەی گەرم و شامپۆ دەشۆیت، ئەم تێکەڵەیە هەفتەی دوو جار دووبارە دەکەیتەوە بۆماوەی مانگێک بۆ دوو مانگ تا ئەنجامێکی باشت دەست دەکەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکارەکانی وشکبوونی دەم

lana

هەولێر … دووەمین کۆنفڕانسی مێدیكاڵ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

سەڵاح

هۆکارەکانی ئازاری پشتی سەر چین؟

lana