zagros news agency

نەخواردنی نانی بەیانی ئەم گۆڕانکارییانە بەسەر جەستەدا دەهێنێت

هەندێک کەس چ بەهۆی ئارەزوو نەکردن لە خواردنی نانی بەیانی یان خەوتن یاخود کارکردنەوە نانی ئەو ژەمە ناخۆن، کە زیانی تەندروستیی بۆ جەستە دەبێت و مەترسیی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەکات.

لە ماڵپەڕی “healthline” بڵاوکراوەتەوە، نانی بەیانی یەکێکە لە ژەمە سەرەکییەکانی ڕۆژ و گرنگی تایبەتی هەیە بۆ جەستە، لە کۆمەڵێک نەخۆشی دوریدەخاتەوە و تەواوی ڕۆژەکەش هەست بە چالاکی و وزە دەکەیت، لەم بارەیەوە پسپۆران ئاماژەیان بە زیانەکانی نەخواردنی نانی بەیانی کردووە بۆ جەستە،بەم شێوەیە دەبێتە ھۆی کەم خۆراکی و کەم خوێنی، بەتایبەتی ئەو نەخۆشیانەی لەئەنجامی کەمی پێکھاتەی ترشی فۆلیک و خوێن و کانزا بڵاودەبێتەوە بەرھەمی چالاکیەکانی جەستە کەم دەکاتەوە.

نەخواردنی نانی بەیانی دەبێتە ھۆی پوکانەوەی مۆخ، چونکە بڕی پێویست خۆراک ناگات بە شانە و خانەکان ئەمەش ھۆکارە بۆ کەمبونەوەی توانای ئەو کەسە بۆ ئەنجامدانی کارەکانی هەروەها بەھۆی زیادبوونی رێژەی شەکر و پەکخستنی مژینی پڕۆتین و ماددەی خۆراکی بۆ گەشەی مێشک لە ئەنجامدا دەبێتە ھۆی رەقبونی دەمارەکانی مێشک و مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشکی لێدەکەوێتەوە.

هۆکارە بۆ زیادبوونی کێشی جەستە بەهۆی ئەوەی ئارەزووی خواردنی لە ژەمەکانی تردا زیاددەکات لەگەڵ ئەوەشدا گرفتەکانی پێست زیاد دەکات و نیشانەکانی پیری خێراتر دەردەکەون.

هەواڵی پەیوەندیدار

فشاری دەروونی چی بەسەر تەندروستی جەستە دەهێنێت؟

lana

زیانەکانی زیادبوونی ڕێژەی ڤیتامین سی لە جەستەدا

lana

جۆرێک لە شوکولاتە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکر دەدات

lana