کۆلاجین بەشێکی سەرەکیە بۆ تەندروستی پێست، ماسولکە، ئێسک و ئەندامەکانی دیکەش، جەستە خۆی ناتوانێت ترشەئەمینیەکان بەرهەمبهێنێت بۆ بەرهەمهێنانی کۆلاجین، بۆیە پێویستە پشت بە سەرچاوەکانی پڕۆتین ببەسترێت کە هەموو ترشە ئەمینیەکانیان تێدایە.
بەپێی ماڵپەڕی”تایمز ئۆف ئیندیا” کۆلاجین تەنها بۆ تەندروستی پێست گرنگ نییە بەڵکو سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە ئەوانیش:
-یارمەتی نوێبوونەوەی پێست دەدات، نەرمیدەکاتەوە و ڕێگری لە دروستبوونی کێشەکانی دەکات.
-پارێزگاری لە تەندروستی ئێسکەکان دەکات و ئازاری جومگەکان کەمدەکاتەوە.
-سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس و ڕیخۆڵە هەیە.
-یارمەتی بەهێزبوونی قژ، نینۆک و ددانەکان دەدات.
-کۆلاجین دوودڵی و دڵەڕاوکێی کەمدەکاتەوە.
سەرچاوە سروشتییکەنای کۆلاجینیش بریتین لە، مریشک، هێلکە، ماسی، بەرهەمەشیرەمەنیەکان، کینوا، میوە مزرەکان، شاتوو، تەماتە، ئاڤۆکادۆ، سەوزەواتەکان، سیر، بیبەری شیرین و فاسۆلیا.

