zagros news agency

سوودەکانی خواردنەوەی شەربەتی سێو بە گەدەی بەتاڵ

بەشێوەیەکی گشتی هەموو خواردنەوە سروشتییەکان، ئەگەر زیادەڕەوی لە خواردنەوەیاندا نەکرێت، سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی جەستە هەیە.

شەربەتی سێوی سروشتی، یەکێکە لە شەربەتە بەناوبانگەکان لەجیهاندا، دەوڵەمەندە بە ماددە بەسوودەکان ئەگەر بە گەدەی بەتاڵ بخورێتەوە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دەبێت.

شەربەتی سێو، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، کە بەشێکی سەرەکی کۆلاجینە بەوشێوەیە پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکات، یارمەتی ڕێکخستنی سیستمی دڵ و خوێنبەرەکان دەدات و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و رێگری لە کۆبوونەوەی کۆلیستڕۆڵ لە جگەردا دەکات.

هاوکات، دەوڵەمەندە بە کانزای پۆتاسیۆم، کە بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی ماسولکەکان و کەمکردنەوەی ئازار بەسوودە، سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە و یارمەتی کەمکردنەوەی ئاوسانی سک و قەبزی دەدات، هەروەها ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە کەمدەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم جۆرە خەیارانە مەكڕە

lana

ئایا ڕێجیم دەبێتە هۆی ئازاری گەددە

lana

پێنج ڕێگای سروشتی بۆ نەهێشتنی بەکتریای گەدە

lana