zagros news agency

نیشانە شاراوەکانی کەمی مەگنیسیۆم چییە

مەگنیسیۆم کانزایەکی سەرەکییە کە جەستە پێویستی پێیەتی بۆ ئەنجامدانی ئەرکە گرنگەکانی، لە پشتگیریکردنی چالاکیی ماسولکەکانەوە تا بەرهەمهێنانی وزە.

لە ماڵپەڕی “The Times of India” بڵاوکراوەتەوە، بەپێی خەمڵاندنەکان نزیکەی ١٥ بۆ ٢٠%ی دانیشتوانی وڵاتانی پێشکەوتوو بەدەست کەمی ئەم کانزایەوە دەناڵێنن، لێرەدا پێنج نیشانە دەخەینەڕوو کە ڕەنگە ئاماژە بن بۆ کەمی مەگنیسیۆم:

١. گرژبوون و لەرزین لە ماسولکەکاندا:

زوو زوو گرژبوونی ماسولکەکان بەتایبەت لە قاچ یان پێڵوی چاودا ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ کەمی مەگنیسیۆم، کانزاکە ڕۆڵی هەیە لە ڕێکخستنی گرژبوونی ماسولکەکان لە ڕێگەی هاوسەنگییەکەیەوە، کاتێک ڕێژەی مەگنیسیۆم کەم دەبێتەوە، ڕەنگە ماسولکەکان تووشی گرژبوون ببن، کە دەبێتە هۆی ئازار یان لەرز.

٢. ماندوێتی بەردەوام :

هەستکردن بە ماندوێتی درێژخایەن یان لاوازی تەنانەت دوای خەوتنی پێویست، لەوانەیە بەهۆی کەمی مەگنیسیۆمەوە بێت، ئەم کانزایە پێویستە بۆ گۆڕینی خۆراک بۆ وزە.

٣. ناڕێکی لێدانی دڵ:

ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆڵی مەگنیسیۆم لە ڕێکخستنی چالاکیی کارەبایی دڵدا، بەمەش ئەم حاڵەتە دەبێتە حاڵەتێک کە پێویستی بە چاودێری پزیشکی بەپەلە هەیە.

٤. گۆڕانی باری دەروونی و دڵەڕاوکێ

مەگنیسیۆم بەشدارە لە پاراستنی هاوسەنگی دەروونی لە ڕێگەی کاریگەرییەکەی لەسەر گواستەرە دەمارییەکان، دڵەڕاوکێی بێ هۆکار یان تەنانەت توڕەبوون، هەموویان ڕەنگە نیشانەکانی کەمی مەگنیسیۆم بن.

٤.لەدەستدانی ئارەزووی خواردن:

هەندێک نیشانەی هەرسکردن، وەک کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن یان ڕشانەوە، لەوانەیە لە ئەنجامی کەمی توندی مەگنیسیۆمدا ڕووبدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە نەخۆشی شێرپەنجە

lana

7 نیشانە ئاماژەیە بۆ کەمی کانزایەکی گرنگ لە جەستەدا

lana

ئایا خەوزڕان و کەمخەوی لەبیرچوونەوە پێشدەخەن

lana