zagros news agency

ئەو خواردنەوانەی چەوری سیانی كەمدەكەنەوە

بەرزی چەوری سیانی یان چەوری سەر جگەر، هۆكارە بۆ مەیینی خوێن، گرنگە پارێزگاری لێبكەیت و رێگری لە بەرزبونەوەی بكەیت، چەند جۆرێكی خواردنەوە یارمەتیدەرن لە نزمبونەوەی چەوری سیانی.

1. چای سەوز
گەڵای چای سەوز رۆڵی هەیە لە كەمكردنەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش و چەوری سیانی لە خوێندا.

2. شیری سۆیا
ئەو كەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە دەتوانن شیری سۆیا بخۆنەوە لەبری شیری مانگا، بێ ئەوەی نیگەرانی بەرزبونەوەی چەوری سیانی و كۆلیسترۆڵی خراپی خوێن بن، دەتوانن رۆژانە 25 گرام لەم شیرە بخۆنەوە.

3. شیری شۆفان
بێتا گلوتینی تێدایە، یارمەتی كەمكردنەوەی چەوری سیانی دەدات.

4. كاكاوی گەرم
توێژینەوەیەك سەلماندویەتی 450 ملیگرام لە كاكاوی گەرم یارمەتی كەمكردنەوەی چەوری سیانی دەدات، رێژەیەكی زۆر لە دژە ئۆكسانی تێدایە.

5. ئاوی تەماتە
شەربەت یان ئاوی تەماتە هۆمارە بۆ نزمبونەوەی چەوری سیانی و كۆلیسترۆڵ.

6. شەربەتی بێرییەكان
بەهۆی رێژەی بەرزی دژە ئۆكسان تێێدایە سودی زۆری هەیە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیانەکانی مانگۆ

lana

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B12

lana

زۆر بەکارهێنانی بەهاراتە تونەکان ئەم زیانانەی دەبێت

lana