١. گرێی نا شێرپەنجەیی، گەشەکردنی هێواشە و کەمتر ئەگەری بڵاوبوونەوەی هەیە، بەڵام هێشتا ئەگەری هەیە ببێتە هۆی نیشانەی جددی بەهۆی فشار لەسەر مێشک
٢. گرێی شێرپەنجەیی، گەشەکردنی خێرایە و دەتوانێت داگیرکەری شانەکانی مێشک بێت، رەنگە بڵاوبێتەوە بۆ بەشەکانی تری جەستە (هەرچەندە ئەمە دەگمەنە بۆ وەرەمی مێشک).
– جۆرەکانی وەرەمی مێشک:
وەرەمی سەرەتایی: سەرچاوەی لە مێشک (بۆ نموونە، گلیۆما، پەردەی مێشک) وەرەمی لاوەکی (گوازراوە): لە شێرپەنجەکانی شوێنەکانی ترەوە بڵاودەبێتەوە بۆ مێشک (بۆ نموونە، سییەکان، مەمک).
نیشانەکانی وەرەمی مێشک بەندە بە شوێن و قەبارە و رێژەی گەشەی وەرەمەکە، کە بریتین لە: سەرئێشەی بەردەوام، گرژبوون، سکچوون یان رشانەوە، کێشەکانی بینین یان بیستن، کێشەکانی بیرەوەری، گۆڕانکاری کەسایەتی، کێشەی هاوسەنگی جەستە.
لە کاتێکدا هیچ رێگەیەکی دیاریکراو نییە بۆ رێگریکردن لە وەرەمی مێشک، بەڵام ئەم رێگانە دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان:
١. کەمکردنەوەی بەرکەوتنی تیشک، دوور بکەوەرەوە لە تیشکی ئێکس یان سی تی سکانی سەر، ئامێری پاراستن بەکاربهێنە ئەگەر لە دەوری تیشک کار دەکەیت
٢. پەیڕەوکردنی شێوازێکی ژیانی تەندروست، خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە میوە و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو بخۆ، بە بەردەوامی وەرزشکردن و دووربکەوەرەوە لە کێشانی تووتن و خواردنەوە کحولییەکان.
٣. دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی ماددە شێرپەنجەییەکان، بۆ نموونە بۆیاخی سەر، قڕکەر، توێنەرەوە
٤. بەکارهێنانی مۆبایل بە شێوەیەکی سەلامەت، زیاد بەکارهێنانی بیستۆک یان هێدفۆن.
٥. ئەنجامدانی پشکنینی بەردەوام بەتایبەت ئەگەر پێشینەی خێزانی تووشبوون بە وەرەمی مێشک یان نیشانەکانی دەمار هەبوو.

