zagros news agency

نەخۆشی پاقلە چییە

نەخۆشی پاقلە، بریتیە لەنەبوونی ئەنزیمێك لەخڕۆكە سوورەكانی خوێن كەدەیان پارێزێت لە شیبوونەوە لەكاتی خواردنی هەندێك جۆر خواردن و دەرمان یاخود لەكاتی هەوكردن بە ڤایرۆس و بەكتریا ، ئەو جۆرە نەخۆشیە لە باوانەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەكانی، منداڵی كوڕ زۆرتر تووشی ئەو نەخۆشیە دەبێت.

نیشانەكانی نەخۆشی پاقلە:

* لەتازە لەدایكبوودا بەشێوەی زەردویی و كەم خوێنی دەبێت.
* لە گەورەدا زەردویی دەگرێت و خوێنی كەم دەكات بەشێوەیەكی كوتوپر.
* ڕەنگی پێست كاڵ دەبێت و ڕەنگی میز تۆخ دەبێت وەك چای لێدێت لەدوای خواردنی هەندێك جۆری خواردن یان دەرمان.

تەنیا ئەو كەسانەی ئەو جۆرە نەخۆشیەیان هەیە بە خواردنی پاقلە تووشی كەم خوێنی دەبن ، نەخۆشی پاقلە چاك بوونی نیە و لەگەڵ گەورەبووندا نیشانەكانی كەمتر دەردەكەون، ئەوەش لەوانەیە بەهۆی گەورەبوونی قەبارەی خوێنەوە بێت لەگەڵ گەورەبوونی تەمەندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

Google ئامێری چاودێری کردنی دۆخی نەخۆش دروست کرد

یاسین

هۆکارەکانی هەوکردنی سییەکان

lana

هۆکار و چارەسەرەکانی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە ”دڵەکزێ” چین؟

lana