zagros news agency

هۆكارەكانی هەڵوەرینی قژی ئافرەتان

هەندێكجار ئافرەتان تووشی حاڵەتی وەرینی قژ دەبنەوە بەهۆی كۆمەلێك هۆكاری جیاجیاوە ، ئەمانەش لەدیاترین هۆكارەكانن:

1- وەرینی قژ بەهۆی چۆنێتی بەستنیەوە: هەندێك جار بە درێژایی ڕۆژ ئافرەتان قژیان دەبەستن و ئەوە كارێكی هەڵەیە كە دەبێتە هۆی وەرینی قژ ، ئەم كێشەیە دەكرێت تا 3 مانگ بەردەوام بێت بۆیە باشتر وایە چۆنێتی قژ بەستن هەموو ڕۆژێك دووبارە نەبێتەوە و چۆنێتی بەستنەكان بگۆڕێن.

2- وەرینی قژ بەهۆی سكپڕییەوە: هەندێك لە خانمان دوای سكپڕی دووچاری وەرینی قژ دەبن ئەمەش لە 2 بۆ 3 مانگ لە دوای منداڵبوون ڕوودەدات، ئەم حاڵەتەش ماوەی 1 بۆ 6 مانگ دەخایەنێت و زۆرجاریش لەكاتی لەبارچوونی منداڵدا ڕوودەدات.

3- وەرینی قژ بەهۆی بەكارهێنانی حەبی دژە سكپڕی: زۆر لەئافرەتان ئەم دەرمانە بەكاردەهێنن و دوای ئەوەی وازی لێ دەهێنن لەماوەی 3 مانگدا كێشەی وەرینی قژیان بۆ دروست دەبێت.

4- وەرینی قژ بەهۆی رێجیم كردن: رێجیمی خۆلاوازكردن خۆی لەخۆیدا واتە كەمبوونەوەی پرۆتین كە قژ پێویستی پێیەتی ، بۆیە ئەگەر جۆری رێجیمیان كرد لەگەڵیدا گرنگی بەهەندێ جۆری خواردن بدەن و پشتگوێی نەخەن بەتایبەت ئەوانەی كە پرۆتینیان تێدایە.

5- وەرینی سروشتی قژ تایبەت بە ئافرەتان: ئەوە بەهۆی هەڵكشانی تەمەنەوە ڕوو دەدات، زۆربەی ئافرەتان ئەم حاڵەتە ڕوویان تێدەكات ، هەندێك جار ئەم قژ وەرینە بۆیەكەمجار بەهۆی نیگەرانی و خەمێكی زۆرەوە دروست دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنج خواردن یارمەتی چالاککردنی سوڕی خوێن دەدەن

lana

ئەو 6 خۆراكەی لەسەرما دەتپارێزێت

lana

گرنگیەکانی بەکارهێنانی شویت

lana