zagros news agency

گرنگیی نیشانەکانی نەخۆشی لەلایەن پسپۆڕانی گوێ، لووت و گەرووەوە

 

پسپۆڕانی گوێ، لووت و گەروو هۆشداری دەدەن هەندێک نیشانەی دەرەکی سادە، وەک گیرانی یەک لای لووت، گڕبوونی دەنگ، خوێنبەربوونی درێژخایەنی لووت، گرێی بێ‌ئێش لە مل، ئاوسانی دەوری چاو لە کاتی هەوکردنی سینوسەکان، برینی سەر زمان و گونجاو نەبوونی ددانە دەستکردەکان، لەوانەیە نیشانەی نەخۆشیی مەترسیدار بن و پێویستیان بە پشکنینی بەپەلە هەبێت.

سێ پسپۆڕی ئەم بوارە لە وتووێژێکدا لەگەڵ گۆڤاری “تایم”، ١٢ نیشانەیان دەستنیشان کردووە کە نابێت پشتگوێ بخرێن:

– کەمبوونەوەی لەناکاوی بیستن: تەنانەت ئەگەر تەنها هەستی گیرانی گوێ بێت، دەکرێت کێشەیەکی پزیشکیی بەپەلە بێت.

– گرێی بێ‌ئێش لە مل: نەبوونی ئێش بە مانای بێ‌مەترسیبوونی گرێ نییە و دەکرێت نیشانەی شێرپەنجە بێت.

– قوڕگ‌ئێشەی بەردەوام: ئەگەر لەگەڵ زەحمەتی لە قووتدانی خواردن و گۆڕانی دەنگ بێت، دەکرێت نیشانەی کێشەی مەترسیدار بێت.

– پچڕانی هەناسە لە کاتی خەودا: دەکرێت نیشانەی “ئاپنە”ی خەو بێت.

– ئاوسانی دەوری چاو: لە کاتی هەوکردنی سینوسەکاندا، دەکرێت نیشانەی گواستنەوەی هەوکردنەکە بێت بۆ دەوری چاو.

– ئاوسانی ژێر چەناگە لە کاتی نانخواردندا: دەکرێت بەهۆی بەردی ڕژێنی لیکەوە بێت.

– گڕبوونی دەنگ: ئەگەر لە چوار هەفتە زیاتر بخایەنێت، پێویستی بە پشکنینە.

– گۆڕانی قەبارەی ددانە دەستکرد: دەکرێت نیشانەی گەشەی گرێ لە دەمدا بێت.

– خوێنبەربوونی بەردەوامی لووت: بەتایبەت ئەگەر تەنها لە یەک لادا بێت.

– گوێ‌ئێشە بەبێ کێشەی گوێ: کێشەی جومگەی چەناگە یان گەروو دەکرێت ببێتە هۆی گوێ‌ئێشە.

– گیرانی بەردەوامی یەک لای لووت: دەکرێت نیشانەی کێشەی پێکهاتەیی یان گرێ بێت.

– برینی سەر زمان: هەر برینێک دوای دوو هەفتە چاک نەبێتەوە، پێویستی بە پشکنینە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ یه‌كه‌م جار، نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سییه‌كانی به‌راز بۆ مرۆڤ كرا

سەڵاح

بۆ‌ ماوێ 7 ڕۆژان ل سنورێ قەزا دهوکێ 39,805 زاروکان ڤاکسینا دژی سورکا تێکهەل وەرگرتیە

دڵشاد

مەترسیی شاراوە لە دەزووی ددانە بەناوبانگەکاندا

یاسین